Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت


په‌یام

پێشمه‌رگه‌ چاودێریی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات‌ و ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا داده‌مه‌زرێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زانییارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه‌و به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌ به‌شداری هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێی ئه‌و ئۆپڕاسیۆنه‌ كراوه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ سنوری داقوق‌و دوز و خانه‌قین ده‌ستیان پێ كردوه‌". 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: به‌ مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته‌ سه‌ر هیچ خێزانێكی كورد داوا له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ به‌شدار بن له‌و ژووره‌ی ئۆپڕاسیۆنه‌كه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ و ماوه‌ی 72 سه‌عات ده‌خایه‌نێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام تا ڕۆژی هه‌یینی ئۆپڕاسیۆنی هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و دواتر ئه‌و وه‌فده‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

946 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر