پهیام - سپۆرت
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا گواستنەوەی لاورۆتا مارتێنێزی لە یانەی رایسینگ کولپی ئەرجەنتینیەوە بۆ ماوەی پێنج وەرز راگەیاند.
لە پێگەی تایبەت بە خۆی یانەی ئینتەرمیلان ئەوەی ئاشکرا کرد لەگەڵ لاوتارۆ مارتێنزی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2023 گرێبەستەکەیان واژوو کردووە، ئەمەش لە کاتێکدا کە مانگی رابردوو یانە ئیتاڵیەکە توانی پشکینی پزیشکی بۆ یەو هێرشبەرە لاوە ئەرجەنتینیە ئەنجام بدات.
لاورۆتا یەکێکە لە یاریزانەکانی ئەکادیمیایی رایسینگ و وەرزی ڕابردووش لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بەشداری58 یاری کردووە و 26 گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ تۆمارکردووە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەیەکی کەمی مێرکاتۆدا یانەی ئینتەرمیلان بە گواستنەوەی ناینگۆلان و ئاساموا و دیفری و پۆلیتانۆ و ئەمڕۆش بە گرێبەستکردن لەگەڵ لاورۆتا پێنج یاریزانی زۆر دیاری بۆ ریزەکانی گواستۆتەوە.
1008 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018