Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵده‌ده‌ین پێدانی کارەبا بكه‌ین به‌ سیم کارت


په‌یام 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا باسی له‌ كێشه‌ی كاره‌باو هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كرد. 

سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: کارەبا کێشەیەکی گەورەیە، بەڵام حکومەت سەرقاڵی چاکسازییە لەو بوارەدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دوو کێشە هەیە؛ یەکەمیان خەرجی لەسەر کارەبا زۆرە. دووەم وەکو پێویست پارەی کارەبا کۆناکرێتەوە، واتە هاوسەنگی نییە، کارەبایەکی زۆر دەڕوات و پارەیەکی کەم کۆدەکرێتەوە بۆ حکومەت بۆیه‌ ئیستا سه‌رقاڵی چاكسازین. 

بارزانی باسی له‌وه‌شكرد: له‌هه‌وڵداین سێکتەری کارەبا هەمووی ببێتە سیم کارت، وەکو تەلەفۆن، تۆ چەند کارەبا بەکاردەهێنیت، ئەوەندەش پارەکەی دەدەیت."

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تیش بێت سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی زۆری كاره‌با یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان نه‌دانی پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌. 

1186 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر