Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ سەبارەت بە لێدانە یەکلایکەرەوەکان جیاواز دەدوێت

په‌یام - سپۆرت

جۆزێ مۆرینۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەبارەی جێبەجێکردنی لێدانی سزاوە و مەشقکردنی لەسەر ئەو حاڵەتە جیاواز دەدوێت.

لە میانی لێدوانێکیدا سەبارەت بەو یاریانەی لەم مۆندیالەدا دەگەنە لێدانی یەکلایکەرەوە مۆرینۆ وتی: لە ماوەی کاری راهێنەرایەتیمدا بەردەوام کارمان لەسەر ئەو لێدانه‌ سزایانه‌ کردووە بە تایبەتی لە رووی دەروونی و چۆنێتی جێبەجێکردنیان و بەرزکردنەوەی شارەزایی یاریزانەکان بەڵام لە کۆتاییدا شکستمان دەهێنا.

لە درێژەی قسەکانیدا جۆزێ ئاماژەی بەوەکرد لە دوای هەموو شکستێک بە لێدانی یەکلایکەرەوە جارێکی دیکە لێکۆڵێنەوەمان لەوبارەیەوە دەکردەوە و یاریزانی دیاریکراومان بۆ دابین دەکرد، بەڵام جارێکی دیکەش هەر شکستمان دەهێنایەوە.

لە کۆتایشدا مۆرینۆ وتی: بەشی هەرە زۆری جێبەجێکردنی لێدانی سزاکان دەگەرێتەوە بۆ چانس، کاتێک لە ئینتەرمیلان راهێنەر بووم لە جامی سۆپەری ئیتاڵیدا رووبەرووی ڕۆما بووینەوە، لەو یاریەدا فرانچیسکۆ توتی لێدانێکی سزای لەدەستدا، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر توتی نزیکە ٥٠٠ لێدانی سزای بەسەرکەوتووی جێبەجێ کردووە.

2652 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر