Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی‌ هه‌رێم: له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پله‌كانی گه‌رما ده‌چنه‌ سه‌رووی 50 پله‌وه‌

په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:  به‌پێی پێشبینیه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما ده‌چنه‌ سه‌رووی 50 پله‌وه‌  و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت.

به‌شی پێشبینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: پله‌كانی گه‌رما ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رزترین ئاستی ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ ده‌بێت به‌جۆرێك پله‌ی گه‌رمی له‌ هه‌ولێر ده‌گاته‌ 47 پله‌ و له‌ سلێمانی و دهۆكیش 46 پله‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كردووه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ گه‌رمیان بگاته‌ سه‌رووی 50 پله‌ و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 47 پله‌ تێپه‌ڕێنێت و هه‌رچی پله‌ی گه‌رمی پارێزكای كه‌ركوكه‌ ده‌بێته‌ 48 پله‌ی سیلیزی.

كه‌شناسی هه‌رێم وتوشیه‌تی: سبه‌ی چوارشه‌م كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ كشانه‌وه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌ یه‌ك تا دوو پله‌ ڕوو له‌ نزم بوونه‌وه‌ ده‌كات و رۆژی هه‌ینیش ئه‌م شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ كاریگه‌ری نامینێت و پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 4 تا 6 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ و ده‌گاته‌وه‌ ئاستی خۆی.

كه‌شناسی هه‌رێم ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی به‌ فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم دیاریكردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: پله‌ی گه‌رمی ناحیه‌كه‌ ته‌نها 36 پله‌ی سیلیزی بووه‌.


1373 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2018

بابەتی زیاتر