Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح: یه‌كه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ بۆیان كارناكه‌ن



په‌یام

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی کوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت " به‌ هۆی دابیننه‌کردنی سوته‌مه‌نی ٦٠٪ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با که‌ ١٨ یه‌که‌ی ١٢٥ مێگاواتیه‌ کارناکات، به‌خستنه‌کاری ئه‌م یه‌کانه‌ گرفتی کاره‌با به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چاره‌سه‌ر ده‌بێت "

راشیده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی بازیان و که‌ڵه‌ک، ژێرخانێکی گرنگی کوردستانن، حکومۆتی هه‌رێم نه‌وتیان بۆ دابیناکات و به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی نه‌وتی هه‌رێم ١٠٠٪ خراونه‌ته‌ خزمه‌ت حکومه‌تی عێراق".


عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ده‌ڵێت، دوای به‌دواداچونی ورد له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی که‌رکوک و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست گه‌یشتین به‌م ئه‌نجامانه‌. 

-به‌رهه‌می نه‌وتی که‌رکوک له‌ ئێستادا ٢٢٣ هه‌زار به‌رمیله‌و به‌م شێوازه‌ دابه‌ش ده‌بێت. - ٩٥هه‌زار به‌رمیل بۆ پاڵاوتن دێته‌ پاڵاوگه‌ی که‌ڵه‌ک، به‌رهه‌مه‌کان ده‌درێته‌ره‌ حکومه‌تی عێراق.. 

-٢٨هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ بۆ پاڵاوتن دێته‌ پاڵاوگه‌ی بازیان..
-٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ده‌درێته‌ پاڵاوگه‌ی دۆره‌. 
-١٠ هه‌زار به‌رمیل ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ پاڵاوگه‌یه‌کی دیکه‌. 
- ٤هه‌زار به‌رمیل بۆ پاڵاوگه‌ی گه‌یاره‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌. 
-٥٦ هه‌زار بۆ پاڵاوگه‌ی که‌رکوک. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كوردستان ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌، دوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ نه‌وتیان بداتێ، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق نه‌وتیان بۆ دابینده‌کات و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کانیان ده‌به‌نه‌ موسڵ و که‌رکوک، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ به‌نزین و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان له‌و شارانه‌ هه‌رزانتربن. 

ناوبراو ده‌شڵێت" به‌شێکی زۆری یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌ هۆی دابینه‌کردنی سوته‌مه‌نیه‌وه‌ ئێستا کار ناکه‌ن. 

هاوكات ووتیشی‌، ١٠ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای کۆمپانیای ماس کارناکات،که‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی ١٢٥٠ مێگاوات کاره‌بای هه‌یه‌. 
-٤یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای بازیان که‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی ٥٠٠ مێگاوات کاره‌بای هه‌یه‌، ته‌نیا یه‌ک دانه‌یان بۆ که‌رکوک کارده‌کات، حکومه‌تی هه‌رێم سوته‌مه‌نی بۆ دابینناکات. 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ده‌شڵێت، ٤ یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ که‌ڵه‌ک به‌هۆی دابیننه‌کردنی سوته‌مه‌نی کارناکات که‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی ٥٠٠ مێگاوات که‌ره‌بای هه‌یه‌، به‌شێکی بۆ موسڵ کارده‌کات. 

876 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2018

بابەتی زیاتر