Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هۆكاری گه‌مارۆكانی توركیا له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كه‌ ئاشكراده‌كات


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك لایه‌ن ڕاپۆرتی‌ نادروست سه‌باره‌ت به‌ ده‌ڤه‌ری‌ سلێمانی‌ ده‌ده‌نه‌ توركیا و، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی‌.

تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌ "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ كونسڵی توركیا كۆبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ نادروست به‌ كونسڵی توركیا ده‌درێت و ئه‌ویش ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌، تا ئێستاش حكومه‌تی‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ناوی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌ ڕاپۆرتی‌ نادروست له‌باره‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌دات به‌ كونسووڵی‌ توركیا، به‌ڵام جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "درێژه‌دان به‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ شتێكی‌ ئاسایی‌ نییه‌، به‌ تایبه‌ت ناوچه‌كه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا گرنگه‌".

به‌پێی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا، هۆكاری‌ درێژه‌دان به‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ بوونی‌ هه‌ندێك گرووپی‌ سیاسی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو ده‌ڵێت "گرووپێك نییه‌ زیانی بۆ توركیا هه‌بێت و كار بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌ن و گرووپانه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ كوردستانی سووریا و توركیا و ئێران هه‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هه‌ر گرووپێكی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌بێت حكومه‌تی توركیا ناتوانێت به‌ گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات".


1250 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2018

بابەتی زیاتر