Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان: به‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر؛ خه‌ڵك حوكمدراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ دادگایی‌ بكرێت



په‌یام

دوێنێ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كاركردنی‌ به‌ به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 ـی‌ درێژكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا ئۆفیسی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ راگرتنی‌ كاركردنی‌ به‌و یاسایه‌ كردبوو، هاوكاتیش ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌كانی‌ كوردستان ده‌ڵێت پرۆژه‌ یاساكه‌ پێشێلكاری‌ روونی‌ دژ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ تێدایه‌.

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 2018/07/01، په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جه‌عفه‌ر ئێمینكی، جێگری‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (2)ی‌ ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجامدا.

په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشتنی‌ ئاسایی‌ ژماره‌ دووی‌ خولی‌ به‌هاره‌ی‌ ئه‌نجامداو، به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌ پێنج خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ (3)ی ساڵی 2006 له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌پڕۆژه‌ یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای پارێزگاری له‌تۆره‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خاڵی پێنجه‌م و كۆتاییش تایبه‌تبوو به‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ كاركردن به‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆری‌ درێژكرده‌وه‌ و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیشی‌ له‌ یاسای‌ پارێزه‌رایه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامدا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا داوا له‌ لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ كرا خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 بكات و دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه‌كه‌ كرا كه‌ له‌ 3 مادده‌ پێكهاتبوو: مادده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به‌كاركردن به‌حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 و وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو دوو مادده‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه‌ كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوون و به‌جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران. دواتر كۆی یاساكه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاساییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر نوسینگه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ نوسراو داوای‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردبوو هه‌مواری‌ ئه‌و یاساییه‌ بكاته‌وه‌ چونكه‌ پێشێلكاری‌ دژ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ تێدایه‌.

پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ (یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و گۆران‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌) درێژكرایه‌وه‌و هاوكات فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ كاركردن بوون به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌.

نه‌جیبه‌ له‌تیف، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه‌ یاسایه‌كی‌ له‌مجۆره‌ هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، به‌ڵام ئه‌م یاساییه‌ی‌ ئێستا یاسایه‌كی‌ خراپه‌و زۆر برگه‌و ماده‌ه‌ی‌ پێشێلی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌كات بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داوامان كرد كه‌ یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام یاساكه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ درێژكرایه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا هه‌مواربكرێته‌وه‌،

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راشیگه‌یاند، نوێنه‌ری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سه‌ردانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ كردو نامه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ  و لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردو داوایكرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ درێژنه‌كرێته‌وه‌و كاریشی‌ پێنه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ پێشێلكاری‌ روونی‌ دژ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ خۆ ده‌گرێت.

نه‌جیبه‌ له‌تیف ووتیشی‌، به‌ پێی‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاساییه‌ خه‌ڵك حوكم دراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ بكرێت.

هه‌ر له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كامیل مەحمود وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاندوە، یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەساڵی 2006 بەدواوە لەكوردستاندا كاری پێ دەكرێت، ئەم یاسایەش وەك زۆر یاساو كایەی تری ناو كۆمەڵگە دەسەڵات بەخراپ سودی لێ وەرگرتوە. "لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ئەم یاسایە زۆرجار دژی ئیسلامییەكان و گەنجانی ئیماندار بەكارهاتوە، چەندینجار داوامان كردووە بەلای كەمەوە یاساكە هەمواربكرێتەوە و رەچاوی مافی مرۆڤ و مافی بەرگری تۆمەتبار لەخۆی تیایدا بچەسپێت".

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردوە، درێژكردنەوەی كاركردن بە یاساكە لەكاتێكدایە بارودۆخی كوردستان لەوە ئاساییترە ئەو جۆرە یاسایانەی تێدا پەیڕەو بكرێت، بۆیە بزوتنەوەكەیان دژی درێژكردنەوەی ئەو یاسایەیە و لەرابردوشدا لەگەڵ دەركردنیدا نەبوە. 

624 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2018

بابەتی زیاتر