Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی‌: دووه‌م شه‌پۆلی‌ گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات


په‌یام

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ له‌ باره‌ی بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌،  دووەم شەپۆڵی‌ هاتنی‌ گەرمای‌ هاوین سبەی‌ دووشەممە کار دەکاتە سەر هەرێمی‌ کوردستان .

به‌پیَی‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ كه‌شناسی‌، سبەی‌ دووشەممە ڕێکەوتی‌ 2-7-2018 پلەکانی‌ گەرما دووبارە روو لە بەرزبوونەوە دەکات بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما بە نزیکەی‌ 4 تا 6 پلە دەبێت وە رۆژی‌ سێ شەممە بە پلەیەک تاکو دوو پلەی‌ تر بەرزتردەبێتەوە .

هاوكات، لەسەنتەری‌ پارێزگاکانی‌ (هەولێر و سلێمانی‌ و دهۆک و هەڵەبجە) بەرزترین پلەکانی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو لە نێوان (44 تا 46) پلەی‌ سیلیزی‌ دەبێت لە پاریزگای‌ کرکووک و ئیدارەی‌ گەرمیان لە سەرووی‌ 46 پلەی‌ سەدی‌ دەبێت .

كه‌شناسی‌ ده‌شڵێت، ئەو بەرزی‌ لە پلەکانی‌ گەرما تاکو رۆژی‌ پێنج شەممەو لە رۆژی‌ هەینی‌ کۆتای‌ دێت بە 4 تاکو 5 پلەی‌ سلیزی‌ نزم دەبێتەوە وە کاریگەری‌ ئەو تۆز و خۆڵەی‌ هەیە لە ئەمڕۆ یەک شەممەوە کۆتای‌ دێت . 

2664 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2018

بابەتی زیاتر