Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رووی هاوڵاتیاندا داده‌خرێت



په‌یام

به‌هۆی هێنانی نه‌خۆشێك كه‌وا گومان ده‌كرێ هه‌ڵگری جۆره‌ ڤایرۆسێك بێت، له‌ دوێنێوه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئاشتی له‌ سۆران به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه‌ به‌رووی هاولاَتیان داخراوه‌ و تا دوو رۆژ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ناكرێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌ سۆران  بلاَویانكردۆته‌وه‌  ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌خۆشێك گه‌یاندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پزیشكی و پشكنینه‌كان و مانه‌وه‌ی بۆ مایه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌، گومان كرا هه‌ڵگری جۆره‌ ڤایرۆسێك بێت، بۆیه‌ نه‌خۆشه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كرد، ئێستا نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت،

 له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌یان به‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت (تعقیم) كردووه‌، به‌ گشت لایه‌كی ڕاده‌گه‌یێنن كه‌ پێویست به‌ نیگه‌رانی و دوودڵی ناكات، دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی پێویست بۆ (تعقیم) بونی نه‌خۆشانه‌، هه‌موو به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ به‌ڕووی هاووڵاتییان ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێشوازی له‌نه‌خۆش و هاووڵاتییان ده‌كه‌ن."

1047 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2018

بابەتی زیاتر