Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غالیب محه‌مه‌د باس له‌ هۆكاره‌كانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات


په‌یام 

غالیب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ند رینماییه‌ك بۆ به‌دوورگرتنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ سوتان بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان نوسیویه‌تی: به‌هۆی گه‌رم بونی كه‌ش و هه‌واو خراپی به‌نزینه‌وه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوداچه‌ندین ئۆتۆمبێل سوتاون، بۆیه‌ ئێستا چه‌ن رێنماییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست بتوانینن سودی لێببینن.

یه‌كه‌م: ئه‌بێت له‌كاتی فولكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا ربعێكی ته‌نكیه‌كه‌ به‌ به‌تاڵی بهێڵیته‌وه‌ ،چونكه‌ به‌نزینی ئێمه‌ ماده‌ی چاككه‌ره‌وه‌ی تێدایه‌و له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا ده‌بێت به‌هه‌ڵم و دواتر ده‌بێت به‌غاز و ئه‌بێت شوێنێكی به‌تاڵ هه‌بێت ئه‌و غازه‌ی تێدا جێ ببێته‌وه‌. 

دووه‌م: به‌نزین سیفاتێكی هه‌یه‌ و وه‌ك مواسه‌فات پێیی ئه‌وترێت فاپۆرپرێژه‌ر ،ده‌بێت به‌نزینی هاوینه‌ له‌به‌ینی چل و پێنج بۆ شه‌ست بێت ،ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه‌ زیاتربێت ئه‌وه‌ له‌هاویناندا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌نزینه‌ ده‌بێت به‌غاز ،وه‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ فوڵبێت ئه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپی ئه‌بێت له‌سه‌ر فیول په‌مپه‌كه‌و ناتوانێت وه‌ك خۆی كاربكات و زه‌ختی غازه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ری ئه‌بێت ، دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌غازه‌كه‌ شوێنی نه‌بوو ئه‌وه‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌و ده‌سوتێت ،كه‌وات ده‌بێت بۆ رێیی دور چه‌ن جارێك قه‌باغی به‌نزینه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی غازه‌كه‌ی ده‌رچێت و رۆژانه‌ش به‌شێوه‌ی ئاسایی دوجار بیكه‌ره‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سه‌لامه‌تبێت .

سێیه‌م: له‌كاتی گۆرینی فیول په‌مپدا ده‌بێت شتێكی ئه‌سڵ بكریت فیول په‌مپی بازرگانی نه‌كرێت ،بۆئه‌وه‌ی نه‌سوتێت و نه‌بێت به‌كێشه‌ بۆت ،به‌تایبه‌ت كاتێك ئۆمبێله‌كه‌ به‌نزینی تێدانه‌بێت ئه‌وه‌ گه‌رم ده‌كات و ئه‌سوتێت .

چواره‌م : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گڵۆپی به‌نزینی بكه‌وێته‌ ئیش چونكه‌ ئه‌گه‌ر فیول په‌مپ له‌ناو به‌نزیندا نه‌بێت ئه‌وه‌ گه‌رم ده‌كات و ده‌سوتێت ،یان خه‌ڵته‌ی به‌نزینه‌كه‌ ده‌بات و ده‌وه‌ستێت. 

پێنجه‌م :له‌كاتی ده‌ستكاری كردنی فیول په‌مدا ده‌بێت له‌سه‌ری پاتریه‌كه‌وه‌ كاره‌باكه‌ی ده‌ربێنیت بۆئه‌وه‌ی هیچ ته‌زویه‌كی پێنه‌گات.

شه‌شه‌م :هه‌وڵبده‌ین له‌كاتی گه‌رمادا به‌نزینی محه‌سه‌نی تێبكه‌یت چونكه‌ له‌كاتی پله‌ی گه‌رمیایی به‌رزدا ئه‌و به‌نزینه‌ باشتره‌ له‌وه‌كانی تر ،به‌ڵام ده‌بێت محه‌سه‌ن بێـ و باوه‌ر پێكراوبێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت معه‌ته‌ر و چه‌رخی غاز له‌ئۆتۆمبێله‌كتدا نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌قێت و نه‌بێت به‌كێشه‌ بۆتان.

2107 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2018

بابەتی زیاتر