Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سته‌ یاسین له‌ ژورێكی بچوكه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌


په‌یام

به‌سته‌ یاسین خوێندكاری ئاماده‌یی شیرینی نمونه‌ی له‌ شاری سلێمانی توانی پله‌ی یه‌كه‌می سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆلی 12ـی زانستی به‌ده‌ست بهێنێت. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تیمی په‌یام، به‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یزانی یه‌كێك ده‌بێت له‌ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی داویه‌تی. 

ئه‌وخویندكاره‌ یه‌كه‌مه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌رزی نمره‌كه‌ی مه‌رج نییه‌ بۆ ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرێت له‌ زانكۆ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌ به‌شێك بخوێنێت كه‌ بتوانێ خزمه‌ت و داهێنانی تێدا بكات. 

دایك و باوكی به‌سته‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌وان له‌ خۆشترین كاته‌كانی ژیانیان تێده‌په‌ڕێنن به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كچه‌كه‌یان و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی به‌شی خوێندنی به‌سته‌ په‌یوه‌ندی به‌ خواستی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌.

باوكی به‌سته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كچه‌كه‌یان هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ به‌ به‌هره‌و زیره‌كییه‌كی نمونه‌ییه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌. 

لای خۆشیانه‌وه‌ رێكخراوی قوتابیانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌یانكرد و به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌وه‌ خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنیان پێبه‌خشی. 


7637 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2018

بابەتی زیاتر