Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی خانه‌نشینی پشتگوێخست


په‌یام

په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌‌و پڕۆژه‌یاسای چاكسازی خانه‌نشینیی له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌دا نییه‌.

ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌ڕله‌مانتاران بۆ دانیشتنی ژماره‌ دووی خولی به‌هاره‌ی‌ ساڵی پێنجه‌م له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌كات.

به‌پێی بانگهێشتنامه‌كه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی‌ و مووچه‌‌و ده‌رماڵه‌‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری دانیشتنه‌كه‌دا نییه‌.

په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر)‌و (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی) ‌و (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی هه‌موواركراو) ده‌كات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌شدا، جگه‌ له‌وه‌ی‌ گفتوگۆی (پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان)ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پڕۆژه‌یاسای (پارێزگاری له‌ تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ)ش ده‌كات.


466 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر