Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی عه‌فرین له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌


په‌یام 

دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوه‌ڕاستی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا یانزه‌ كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاڕتی ڕوسی ڕایگه‌یاندووه‌: ته‌قینه‌وه‌كان باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی شامیان كردوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش باره‌گاكه‌ به‌ته‌واوی وێران بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ شه‌وی ڕابردووش شه‌ڕێك له‌ نێوان لیوای‌ موعته‌سه‌م و به‌ره‌ی‌ شام له‌ عه‌فرین دروستبووه‌ و قوربانیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕه‌كه‌ش به‌هۆی ڕێكنه‌وكتنیان بووه‌ بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی كه‌ له‌هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ جێماوه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتوشیه‌تی: ناكۆییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ تاوه‌كو ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕوویاندا هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پاش دوومانگ له‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و سووپاسی توركیا شاری عه‌فرین له‌ 18ی مانگی ئازار كه‌وته‌ ده‌ست سووپای توركیا و هێزه‌كانی لایه‌نگری توركیا, هاوڵاتیانی ئه‌وشاره‌ش ماڵ و موڵكیان به‌جێهێشت و ئاواره‌بون.

418 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018

بابەتی زیاتر