Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دواین زانیاری له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی مارادۆنا


په‌یام 

ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ، دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه‌ پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، ئێستا ته‌ندروستی باشه‌. 

شه‌وی رابردوو له‌ یاری نێوان ئه‌رجه‌نتین و نایجیریادا ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی پزیشكیدا ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند كه‌ له‌ تایمی یه‌كه‌مدا ملی ئازارێكی زۆری هه‌بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ به‌ پێوه‌ خۆی رابگرێت. 

له‌ وێنه‌یه‌كیشدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌و ئازاره‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌وه‌ پشكنینی بۆكراوه‌ و پێی وتراوه‌ برواته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه‌. 

ئه‌وه‌شی وتووه‌ ئه‌مه‌وێت به‌ هه‌موان بڵێم من باشم و سوپاسی پاڵپشتی هه‌موان ده‌كه‌م. 

مارادۆنای ته‌مه‌ن 57 ساڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی ساڵی 1986 له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵدا به‌ حه‌ماسه‌تیكی زۆره‌وه‌ له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت.  

781 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018

بابەتی زیاتر