Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌شتوگوزاری سلێمانی: له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا؛ زۆرترین گه‌شتیار روویان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌پێی دواین ئامار له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران ‌ بۆ پارێزگانی هه‌رێم،  سلێمانی له‌پێشه‌نگی‌ هه‌رێمدایه‌و، به‌راورد به‌جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ ساڵی ڕابردووش ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی له‌سه‌دا‌ 40 زیادیكردوه‌.

عه‌لی‌ ڕه‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پارێزگای سلێمانی له‌پێشه‌نگی‌ هه‌رێمدایه‌ له‌ڕوی‌ هاتنی‌ گه‌شتیارانه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی له‌مساڵدا زۆرترین ڕێژه‌ی‌ گه‌شتیاران ڕوویان له‌شاره‌كه‌ كردوه‌.
وتیشی: ته‌نها له‌ماوه‌ی 11ڕۆژی ڕابردوی ئه‌م مانگه‌دا، نزیكه‌ی 139 هه‌زارو 721 گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانیان كردوه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، عه‌لی‌ ڕه‌ئوف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ڕێژه‌ی‌ هاتنی‌ گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌  به‌راورد به‌جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 40 زیادیكردوه‌..

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌شتوگوزاری‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌، كه‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 820 هاوڵاتیش له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات گه‌شتیان كردوه‌.

243 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر