Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوسینگه‌ی عه‌بادی: ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات كاری كردوه‌


په‌یام 

وته‌بێژی نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، دیاریكردنی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی هۆكار بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات كاری كردوه‌.

له‌ راگه‌یێندراوێكدا له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی دروستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بێلایه‌نی و پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، حكومه‌تی عێراق پاپه‌ندبووه‌ به‌ ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

سه‌عد حه‌دیسی راشیگه‌یاند، ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ كران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رئه‌نجامی سیسته‌می پشك پشكێنه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیساران بووه‌ دواتر سه‌لمێنرا كه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات بووه‌.

رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری له‌باره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مان دا و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست یاساییه‌ به‌ڵام بڕیاری تایبه‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ و ئاواره‌كان نایاساییه‌، بۆیه‌ دادگای باڵای فیدراڵی ره‌تیكرده‌وه‌..

599 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر