Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 3 كه‌س به‌ چه‌ك كوژراون


په‌یام

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له‌ نه‌مامگه‌كانی شاری‌ هه‌ولێرو له‌سه‌ر ڕێگای سه‌د مه‌تری ئه‌و شاره‌، ته‌قه‌ له‌دوو كه‌س كراو یه‌كێكیان كوژرا. 

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ په‌یامی ڕایگه‌یاند:" ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌ی دوژمندارییه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌كوڕو باوكێك كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ باوكه‌كه‌ كوژراوه‌، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ده‌ستگیركردنی هیچ كه‌سێك نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌، به‌ڵام ئاشكرایكرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌."


ڕووداوه‌كانی‌ ته‌قه‌كردن و كوشتن له‌هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری‌ به‌هۆكاری‌ جیاجیا له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌و له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ سێیه‌مین حاڵه‌تی‌ كوشتنه‌ له‌وشاره‌ ڕووده‌دات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سێ كه‌س كوژراون.


1235 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر