Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. هاوڵاتییه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا


په‌یام

گەنجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان لە قه‌زای چەمچەماڵ  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.

ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە په‌یامی راگه‌یاند:"کاتژمێر ٦ و ٣٠  خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی گەنجێک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ به‌ رووداوی خۆكوشتن گیانی له‌ده‌ستدابوو."

ئه‌وه‌شی وت:گەنجەکە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و ناوی (شیروان عدنان عومەر) ه‌و له‌ ئێستادا دانیشتووی گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەمال بووە. 

هاوكات به‌ پێی وته‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ تا ئێستا ھۆکار و شێوازی خۆکوشتنی ئەو گەنجە دیارنییە و بۆ لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

604 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر