Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا: ده‌ستمان به‌سه‌ر 400 كیلۆمه‌تری‌ خاكی‌ هه‌رێمدا گرتووه‌


په‌یام

بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیای وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند" پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی دژی چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌باكوری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌قه‌ندیل نزیك ده‌بنه‌وه‌، وتیشی‌ به‌قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕوبه‌ری 400 كیلۆمه‌تر له‌خاكی باكوری عێراقدا گرتووه‌.

یه‌ڵدرم ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆسه‌ر قه‌ندیل چڕكردۆته‌وه‌و چه‌ندین باره‌گای سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌یان له‌و ناوچه‌یه‌ كردۆته‌ ئامانج.

10ـی ئایاری‌ ڕابردوو توركیا به‌بیانوی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندو له‌چه‌ندین ناوچه‌ی برادۆست" بنكه‌و باره‌گای سه‌ره‌كی داناوه‌و به‌به‌رده‌وامی له‌و بنكانه‌وه‌ تۆپبارانی قه‌ندیل و برادۆست و باتیفا ده‌كات.

726 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر