پهیام
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی پرتوگال لە چوارچیوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا رووبەرووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە ویارییەکەش بە سودی پڕتوگالییەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە کۆتا هات.
گۆڵەکەش لە خولەکی سێ لەلایەن یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆوە تۆمار کرا.
بەم گۆڵەش کریستیانۆ کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٨٥ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی و توانی ریکۆردی پوشکاش بشکێنێت کە بە ٨٤ گۆڵ زۆرترین گٶڵی بۆ هەڵبژاردەکەی (مەجەر) تۆمارکردبوو لە کیشوەری ئەورووپا .
جیا لەمەش کریستیانۆ تاوکو ئێستا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ لە پێشەوەی گۆڵکارانی هەڵبژاردەکەی دێت.
1440 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018