Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌كه‌لار.. له‌ روداوێكی هاتوچۆدا پێنج كه‌س برینداربوون


 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسیوك، ئاشكرایكرد پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌لار رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س بریندار بوون كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن" هاتووچۆی گه‌رمیان رونیشیكرده‌وه‌، روداوه‌كه‌ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌سەر ڕێگای کەلار- سلێمانی بەرامبەر کەمپی زانکۆی گەرمیان روویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان دەبڵ و گلایزەر بلایمۆپ) بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج کەس بریندار بوون کە هەموویان لە نەتەوەی عەرەبن".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان رونیشیکردەوە، ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆیشتوون و ئۆتۆمبێلی جۆری گلایزەر کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە دواوە خۆی کێشاوە بە دەبڵ نیسانەکەدا کە سێ سەرنشینی تێدابووە و پاشان دەبڵەکە وەرگەڕاوە و بەوهۆیەشەوە  هەر سێ سەرنشینەکە بریندار بوون، هەروەک دوو سەرنشینی گلایزەرەکەش بریندار بوون.

بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیش سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون.

1253 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2018

بابەتی زیاتر