Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی توركیا: رێگا ناده‌ین خاكی‌ توركیا بۆ لێدان له‌ ئێران به‌كاربهێنرێت


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند رێگه‌ناده‌ن خاكی توركیا به‌كاربهێنرێت بۆ لێدانی ئێران و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ساڵی 2003ش رێگه‌یان نه‌دا به‌ ئه‌مریكا توركیا بۆ داگیركردنی عێراق به‌كاربهێنێت.

بیناڵی یڵدرم، له‌ میانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنیی ولاَته‌كه‌ی و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت له‌ ئێران بدات ده‌توانێت بنكه‌ی ئه‌نچه‌رلیك له‌ توركیا به‌كاربهێنێت، وتی ئێمه‌ ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر رێگه‌مان به‌ به‌كارهێنانی ئه‌نچه‌رلیك داوه‌، هه‌رگیزا و هه‌رگیز رێگه‌ی پێناده‌ین بۆ لێدانی هیچ وڵاتێك به‌كاری بهێنێت

وتیشی 600 ساڵه‌ له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتننامه‌ی قه‌سری شیرین ئیمزا كراوه‌ هیچ جه‌نگێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دراوسێیه‌ماندا نه‌كردوه‌، هه‌رگیز نابێت بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ دراوسێكانمان پشتیوانی بكه‌ین.
یڵدرم دواتر رێگه‌پێدانه‌كه‌ی 1ی ئازاری 2003ی یادخسته‌وه‌ كه‌ چۆن له‌ په‌رله‌مانی توركیاوه‌ رێگه‌نه‌درا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و خاكی توركیا به‌كاربهێنرێت بۆ داگیركردنی عێراق.

438 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2018

بابەتی زیاتر