Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. ده‌ستگیركردنی دوو گه‌وره‌ تیرۆریستی داعش

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ، دوو به‌رپرسی‌ داعشیان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌
نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ری پۆلیس،له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هێزێكی سه‌ربه‌ هه‌واڵگری پۆلیسی فیدرال به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری ئه‌منییه‌كان، دوو به‌رپرسی‌ داعشیان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌
حامید عوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوو به‌رپرسه‌كه‌ی‌ داعش له‌ به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك كاریان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستیان هه‌بووه‌.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ پۆلیس باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ دوو چه‌كداره‌كه‌ی‌ داعش له‌ ناحیه‌ی له‌یلان باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
 5 شه‌ممه‌ی‌ رابردووش سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ داعش و 6 له‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ كه‌ركووك كوژران. 


725 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2018

بابەتی زیاتر