Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌ حه‌وت دووكان سووتان

په‌یام

له‌ئه‌نجامی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌بازاڕی گشتی قه‌زای سۆران، حه‌وت دووكان سووتاون و پێنجی‌ تریش زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ناو بازاری گشتی قه‌زای سۆران به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ حه‌وت دووكان سووتاون و پێنجی‌ تریش زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، دووكانه‌كانیش دووكانی جل و به‌رگ و كه‌ل و په‌لی ناوماڵ بوون.

لایخۆیه‌وه‌ به‌رگری شارستانی سۆران هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بۆ شۆرتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌ن دووكانه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ دووكانه‌كانیان به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ سوتابن.

له‌وباره‌وه‌ به‌یار باڵه‌كی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: هۆكاری‌ ڕووداوه‌كه‌ شۆرتی‌ كاره‌با بووه‌، وتیشی‌ تیمه‌كانیان به‌زوویی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌.


799 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2018

بابەتی زیاتر