Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریاڵ مه‌درید به‌ فه‌رمی شوێنگره‌وه‌ی زیدانی ده‌ستنیشان كرد

په‌یام - سپۆرت

یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی جۆلین لۆیبتیگی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک راهێنەری نوێی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە لە پێگەی خۆی بلاویکردۆتەوە یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکرا کرد لەگەڵ جۆلین لۆبیتیگی بۆ ماوەی سێ وەرز گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی، ئاماژەی بەوەشکردووە لەسەرەتای وەرزی داهاتووە و دوا بە دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی مۆندیال لۆبیتیگی دەست بەکارەکانی دەکات.

لۆبیتیگی راهێنەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بەیەکەمی کۆمەڵەکەی بگاتە یاریەکانی مۆندیال و تا ئێستاش ٢٠ یاری سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ماتادۆرەکانی کردووە و لە ١٤ یاریدا براوە بووە هیچ شکستێکی تۆمار نەکردووە و تەنیا لە شەش یاریدا یەکسان بووە.

جێی ئاماژەیە ٣١ی مانگی رابردوو زەینەدین زیدان راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی لە دوای سێ جار بەدەستهێنانی نازناوی یانە پاڵەوانەکان بەجێهێشت.


1281 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2018

بابەتی زیاتر