Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا: به‌ره‌و قه‌ندیل پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین

په‌یام

بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ناو خاكی هه‌رێم ده‌ڵێت "به‌ره‌و قه‌ندیل پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین و له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات تیرۆرمان له‌ چالاكی خست، ئێستاش له‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌ریكی‌ هه‌مان كارین".

بینالی یڵدرم  وتیشی "ئه‌وانه‌ی كه‌ قسه‌ی گه‌وره‌یان ده‌كرد، با سه‌یری عه‌فرین بكه‌ن، با ئه‌لباب به‌بیر خۆیان بهێنه‌وه‌. تاكه‌ به‌ تاكه‌ تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

هاوكات مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر قه‌ندیل قسه‌ی‌ كرد وتی‌  "چۆن له‌ عه‌فرین  و جه‌رابلس و ئه‌لباب چوینه‌ بنج و بناوانیان، ئێستاش نۆره‌ی قه‌ندیله‌ و قه‌ندیلیش ده‌كه‌ینه‌ رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌كوێ بێت له‌ناوی ده‌به‌ین".


722 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2018

بابەتی زیاتر