Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ هه‌رێم خوازیاره‌ ده‌رماڵه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌مرۆ لیژنه‌ی‌ یاسای‌‌و لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ خانه‌نیشینی‌ و ده‌رماڵه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رابردووی‌ لیژنه‌كان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، بریاری‌ ئه‌وه‌ درا كه‌ ده‌ستكاری‌ ده‌رماڵه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ی‌ خانه‌نیشینی‌ مه‌ده‌نی‌ نه‌كرێت وه‌ هه‌روه‌ها موچه‌ی‌ خانه‌نیشینی‌ پله‌ باڵاكان كه‌مبكرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام, حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رابردووی‌ لیژنه‌كانی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ و لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و داوای‌ كردووه‌ ده‌رماڵه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری بكرێت‌و كه‌مبكرێته‌وه‌و موچه‌ی‌ خانه‌نیشینی‌ مه‌ده‌نیش وه‌كو ئێستای‌ بمێنێته‌وه‌و 400 هه‌زار دینار نه‌بێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا تاوتوێی‌ خواسته‌كانی‌ حكومه‌ت‌و هه‌مواری‌ یاساكه‌ ده‌كرێت‌و سبه‌ینێش په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ تێپه‌راندنی‌ یاساكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

952 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2018

بابەتی زیاتر