Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌یان كه‌یسی كوشتنی‌ ئافره‌تان له‌دادگاكان به‌نادیاری‌ ماونه‌ته‌وه‌

په‌یام

ڕۆژ به‌ڕۆژ دیارده‌ی‌ كوشتنی‌ ئافره‌تان ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات و، دادگاكان پڕ بوون له‌كه‌یسی‌ بێ‌ ئه‌نجامی‌ كوشتنی‌ ئافره‌تان.

چالاكێكی‌ بواری‌ ئافره‌تانیش ده‌ڵێت "به‌شێك له‌كه‌یسه‌كانی‌ كوشتنی‌ ئافره‌تان له‌دادگاكان به‌ردی‌ له‌سه‌ر داده‌نرێت و، به‌شێكی‌ به‌سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و، به‌شێكی‌ تریش له‌بكوژان خۆیان له‌پشت حیزب و به‌رپرسه‌كان ده‌شارنه‌وه‌".

له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌ئه‌منیه‌كان و دادگاكان مه‌به‌ستیان بێت ده‌ستگیركردنی‌ بكوژان كارێكی‌ ئاسانه‌، نمومه‌ش ده‌ستگیركردنی‌ بكوژی‌ سوزانایه فێڵدمانی ته‌مه‌ن 14 ساڵانه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی عێراقیه‌وه‌ كوژراو دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی‌ 4 كاتژمێردا ده‌ستگیریانكرد.


662 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018

بابەتی زیاتر