په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تباری شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی قوله‌ره‌یسی راگه‌یاند، هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌كه هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان بۆ دابینكردنی ئارامیی بۆ هاوڵاتیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه شه‌ش تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی ده‌ستگیركران.
پۆلیس ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 2018/6/8 له‌گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا هاوڵاتییه‌ك كوژرا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه توانرا شه‌ش تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و شه‌ش كه‌سه به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدان و به‌شدارییكردن له‌و رووداوه ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه "هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام له‌كارو چالاكی‌و ئاماده‌باشیدان بۆ دۆزینه‌وه‌و سزادانی تاوانباران‌و هه‌میشه‌و به‌به‌رده‌وامی له‌خزمه‌ت هاوڵاتیاندان، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هێمنیو ئارامیی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی قوله‌ڕه‌یسی له‌شاری سلێمانی به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه و له ئه‌نجامی تهقهكرندا هاوڵاتی ( ع ، س ، ع ) له‌دایكبووی 1992 كوژراو و سێ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
833 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018