Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

په‌یام

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا نه‌توانێت باكوری‌ عێراق له‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ پاكبكاته‌وه‌، مۆڵه‌ت له‌هیچ كه‌س وه‌رناگرین و هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر شه‌نگال و قه‌ندیل و مه‌خمور.

ئه‌ردۆگان له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی هه‌ردوو كه‌ناڵی‌ سی‌ ئێن ئێن و كه‌ناڵ دی‌ توركیدا ئاشكرایكرد: به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر قه‌ندیل و شه‌نگال هه‌ركاتێك له‌و ناوچانه‌وه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر توركیا دروست ببێت.

سه‌باره‌ت به‌ئاگاداری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند: پێشتر له‌گه‌ڵ بانكی‌ مۆن له‌وباره‌وه‌ گفتوگۆمان كردووه‌و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری‌ گشتی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌گفتوگۆداین.

لێدوانه‌كانی‌ ئه‌ردۆگان له‌كاتێكدایه‌ كه‌دوێنێ‌ سلێمان سویلۆ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا ڕایگه‌یاند، جوڵه‌یان به‌هێزه‌كانیان به‌ره‌و قه‌ندیل كردووه‌، وتیشی‌ ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون و هێرشكردنه‌سه‌ر قه‌ندیل ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌كاته‌وه‌.


2217 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2018

بابەتی زیاتر