Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئینگلتەرا لە پێکهاتەیەکی ناوخۆییەوە بەشداری مۆندیال دەکات

 
په‌یام ـ وه‌رزش

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ رکابەرییەکانی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا بەردوامە و دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی ناخۆییەوە دووەم نازناو بباتەوە، لەکاتێکدا تەنیا یەکجار لە ساڵی 1966 نازناوەکەی بردووەتەوە.

هاندەرانی ئینگلتەرا ئۆمێدێکی زۆریان بە هەڵبژاردەی ئێستای وڵاتەکەیان هەیە بۆ ئەوەی مێژووییەکی نوێ بنووسێتەوە، لەکاتێکدا پێکهاتەیەکی گەنج و بەهێزی بۆ مۆندیال ئامادەکردووە بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکەن.

خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یەکێک لە بەهێزترین خولەکانی جیهانە و لەسەر ئاستی یاریزانانیش یاریزانی زۆر بەتوانای تێدایە، هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بەسەرپەرشتی گارێس ساوسگەیت، بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەکە بە رێژەی 100% پشتی بە یاریزانەکانی پرێمەرلیگ بەستووە و بە پێکهاتەیەکی ناوخۆییەوە بەشداری مۆندیال دەکات.

لەنێو 32 هەڵبژاردەی بەشداری مۆندیالی 2018 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یەکەم هەڵبژاردەیە هەموو یاریزانەکانی لە خولی ناوخۆی وڵاتەکەی بانگێشتکردووە.

ئینگلتەرا لە مۆندیالدا لە کۆمەڵەی حەوتەمدا رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، تونس و پەنەما دەبێتەوە.

747 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2018

بابەتی زیاتر