Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو گه‌نجی‌ دانیشتویی‌ قه‌زای‌ سێمێل له‌ ئاودا خنكان



رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ له‌ دهۆك به‌ (په‌یام) ی‌ راگه‌یاند:" ئێواره‌ی‌ دوێنێ دوو گه‌نج به‌ ناوه‌كانی‌ بازید محه‌مه‌د مه‌عروف و سه‌فین حه‌جی‌ عه‌بدی‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕاوكردنی‌ ماسی‌ و مه‌له‌كردن، سه‌ردانی‌ روباری‌ سحێله‌یان كردووه‌.

به‌ وته‌ی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌، ئه‌و دوو گه‌نجه‌ دوای‌ خۆ خستنه‌ نێو ئاو، هه‌ردووكیان خنكان و دوای‌ نیو سه‌عات  تیمی‌ نقوموانانی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ زاخۆ ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنانه‌وه‌.

راشی‌ گه‌یاند ئه‌و دوو گه‌نجه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نی‌ (30) ساڵه‌ و ئه‌وی‌ تریش (25) ساڵه‌، و دوای‌ ده‌رهێنانی‌ ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ داد له‌ دهۆك كران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

جێگای‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ پێنج مانگی‌ ڕابردوو تا ئێستا (13) كه‌س له‌ دهوك به‌ ڕووداوی‌ خنكان گیانی‌ له‌ ده‌ست داون و تا ئێستا ته‌رمی‌ یه‌كێكیان نه‌دوزراوه‌ كه‌ منداڵ بووه‌.

632 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2018

بابەتی زیاتر