Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێته‌سه‌ر خه‌ت‌و به‌نداو دروستبكات‌



عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا له‌سه‌ر پرسی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ رووباره‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ئێران‌و توركیاوه‌ ده‌ڵێت " ئەگەر قەیرانی دارایی لە چوار ساڵی ڕابردوودا بیانوو بوبێت بەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خۆ پێش ئەوە هیچ قەیرانێکی داراییمان نەبوو، داهاتێکی ئێجگار زەبەلاحیش دەهاتە خەزێنەی گشتیی دەیتوانی چەندین پرۆژەی ئاودێریی و بەنداوی ستراتیژی و گەورەی دروست بکردایە ".

عەبدولستار مەجید ده‌شڵێت " ئێستا کە گەیشتووینەتە ڕۆخی مەترسییە حەقیقییە گەورەکە کە پەیوەندی بە ژیانی تاک بەتاکی خەڵکەوە هەیە، هەقوایە حکومەتی هەرێم بەجدی بێتە سەرخەت و بەنداوی گەورە و ستراتیژیی بۆ ئەو ڕووبار و ئاوانە دروست بکات کە دێنە هەرێم تا ئاوی پێویست گلبداتەوە و گەلەکەی خۆی لە مەترسیی و شەڕ و هەڕەشەی کەمبونەوەی ئاو بپارێزێت، کە لە ئایندەدا ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە ".


ده‌قی‌ وتاره‌كه‌

قەیرانی ئاو دەمان ڕوخێنێ !

وردە وردە لەو مەترسییە گەورە و ترسناکە نزیک دەبینەوە (عێراق و هەرێمی کوردستان) کە بێ پلانیی و خەمساردیی خۆمان خوڵقاندوویەتی و وەک هەمیشە دەبێ خەڵکی کوردستان باجەکەی بدات ! 

ئەگەر قەیرانی دارایی لە چوار ساڵی ڕابردوودا بیانوو بوبێت بەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خۆ پێش ئەوە هیچ قەیرانێکی داراییمان نەبوو، داهاتێکی ئێجگار زەبەلاحیش دەهاتە خەزێنەی گشتیی دەیتوانی چەندین پرۆژەی ئاودێریی و بەنداوی ستراتیژی و گەورەی دروست بکردایە .

ئێستا کە گەیشتووینەتە ڕۆخی مەترسییە حەقیقییە گەورەکە کە پەیوەندی بە ژیانی تاک بەتاکی خەڵکەوە هەیە، هەقوایە حکومەتی هەرێم بەجدی بێتە سەرخەت و بەنداوی گەورە و ستراتیژیی بۆ ئەو ڕووبار و ئاوانە دروست بکات کە دێنە هەرێم تا ئاوی پێویست گلبداتەوە و گەلەکەی خۆی لە مەترسیی و شەڕ و هەڕەشەی کەمبونەوەی ئاو بپارێزێت، کە لە ئایندەدا ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە .

پێویستە دەسەڵاتداران لە گەورەیی قەبارەی ئەو هەڕەشەیە تێبگەن، بۆ ئێستا زۆر گرنگە هەرچەندی تێدەچێت دەست بە دروستکردنی بەنداوی بێخمە بکرێت، لە پاڵیشیدا پلانی ورد و بەپەلە دابنرێت تا بەنداوێک بۆ ئاوی زێی بچووک دروست بکرێت .

ئەرکی حکومەت بۆ ئێستا لەم دوو هەنگاوەدا چڕ بکرێتەوە، دڵنیام تا ئایندەیەکی دوور مەترسی کەمئاویی و بە بیابانبوونی خاکی هەرێمی کوردستان لە خاک و خەڵکی خۆی دوور بخاتەوە .

بیریشمان نەچێ ئەرکی خەڵک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەت سوکتر و کەمتر نیە، هاوڵاتیانیش کەمتەرخەمن لە دەستگرتن بە ئاو و ڕۆژانە بڕێکی ئاو بەفیڕۆ دەدرێت ئەویش لەڕێگەی زیاد بەکارهێنانی ئاو و لێدانی هەزاران بیر کە بەشێکی ئێجگار زۆریان بە نایاسایی لێدراون .

ئەم قۆناغە سەخت و هەستیارە، مامەڵەی دروست و زانستیانە و حەکیمانەی دەوێت، خەڵک و حکومەت بۆ ئەم مەبەستە ئەگەر هاوکاری یەکتر نەبن کارەساتی ئاو دەخوڵقێت کە هەموو لایەک دەگرێتەوە .

ئێمە ناکرێ و نابێ و ناگونجێ چاومان لە ڕەحمەتی وڵاتانی دراوسێ بێ تا ئاو نەگرنەوە، ئەوان بەرژەوەندی خۆیان و خەڵکی خۆیان لە پێش هەموو شتێکی ترەوە داناوە، ئەگەر ئێمەش وانەکەین، دەبینە قوربانی ئەم جەنگەی کە زەرەرمەندی سەرەتا و کۆتایی تەنها خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستانە !


369 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2018

بابەتی زیاتر