Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سۆران: گه‌نجێك هێرش ده‌كات سه‌ر باوكی‌‌و ده‌یكوژێت


په‌یام

ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ره‌كی سه‌روچاوه‌ی ناحیه‌ی دیانا، كورێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی كوردستانه‌ به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر باوكی و دوای لێدانی چه‌ند چه‌قۆیه‌ك باوكی ده‌كوژێت.


له‌و باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند"دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی   ( ع . ح . ع ) ته‌مه‌ن (29) هه‌ڵسابوو به‌هێرش كردنه‌ سه‌ر باوكی خۆی به‌ناوی ( حسن عبدالله )ی ته‌مه‌ن (63) ساڵ  به‌چه‌قوو، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه‌و به‌پێی ماده‌ی (405) یاسای سزا، لێكۆلینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌ لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كاندا، تۆمه‌تبار  دانی به‌تاوانه‌كه‌ی داناوه‌و بیانوی كوشتنی باوكی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ گوایه‌ له‌ گه‌ڵ دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی خراپ بووه‌و وه‌به‌رده‌وام له‌ خێزانی خۆی داوه‌، كه‌ دایكی تۆمه‌تباره‌كه‌یه‌..

1432 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2018

بابەتی زیاتر