Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح هۆكاری‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكراده‌كات


په‌یام

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌ رایده‌گه‌یه‌نێت " هۆكاری‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارنه‌بوونی‌ داهاتی‌ نه‌وته‌ " 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ده‌ڵێت، ڕبزبه‌ندی یه‌که‌م و کۆتایی موچه‌ گرفت نیه‌، سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌و مامۆستا به‌ وه‌ی کێ یه‌که‌مجار موچه‌ وه‌رده‌گرێت خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵی کێشه‌که‌، ئه‌سڵی کێشه‌که‌ دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وته‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌ ده‌شڵێت، ڕۆژانه‌ هه‌رێم به‌ بۆری ٣٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، نرخی نه‌وت هه‌رچه‌ند له‌ هه‌ر ٣٧٥ ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بۆ به‌رمیلێک ٣٢ دۆلاره‌ و نرخی نه‌وتیش له‌ بازاڕی جیهانی ٧٦ دۆلاره‌.

داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش له‌ ناوخۆ نادیاره‌!  کێشه‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌ کێ یه‌که‌مه‌؟ کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ داهاتی نه‌وت کوا؟  ئه‌م پاره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌موان له‌ کاتی شایسته‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر به‌غدا ٣١٧ ملیار دیناره‌که‌ ببڕێت (هیچ گه‌ره‌نتیه‌کی یاسایی بۆ به‌رده‌وام بوونی نیه‌) و ئه‌م دیارنه‌بوونی نه‌وته‌ش به‌رده‌وام بێت، چی ڕووده‌دات! 

7239 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2018

بابەتی زیاتر