Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمەڵ، گۆڕان ‌و یەكگرتوو: داوا لە سەرۆك كۆمار دەكەین بەرگری لە ساختەكاران و گەندەڵكاران نەكات


په‌یام 

هه‌رسێ فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌ وه‌ڵامی وته‌كانی سه‌رۆككۆماردا بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و سێ فراكسیۆنه‌ رایده‌گه‌یه‌نن: هەڵوێستەكەی سەرۆك كۆمار لەبارەی هەڵبژاردنەكان دەستوەردانە لە بابەتێك كە لە دەسەڵاتی ئەودا نیە. 

رونیشیانكردووه‌ته‌وه‌ بەپێی مادەكانی 67 و 68 ی دەستوری عێراق سەرۆك كۆمار تەنها رەمزیی یەكگرتو‌وی عێراق و پارێزەری دەستورە و بەپێی مادەی 73ی دەستوریش  مافی ئەوەی نیە دەست وەربداتە كاروباری پەرلەمان. 

رونیشیان كرد‌ووەتەوە، بەپێی مادەی 120ی دەستور، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەر بەپەرلەمانە، بۆیە پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە یاسای كۆمسیۆن هەموار بكاتەوە.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و سی فراكسیۆنه‌ داوایان لەسەرۆك كۆمار كرد‌ووە رێز لە دەستور و دەسەڵاتەكانی بگرێت و بێ‌ لایەنانە بڕیار بدات و بەرگری لە ساختەكاران و گەندەڵكاران نەكات و سەرۆك كۆماری هەموو عێراق بێت نەك تەنها حیزبەكەی یان لایەنێكی سیاسی دیاریكراو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق تانه‌ی له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردن دابوو و داوای بۆچوونی دادگای ده‌ستووریی له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ كردبوو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی‌ ئایار دروستی كردووه‌.

849 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

بابەتی زیاتر