Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنه‌.. چی ده‌زانی له‌ باره‌ی ئیمۆجییه‌وه‌


په‌یام 

ئیمۆجی ئه‌و ده‌مووچاوه‌ بچوكانه‌یه‌ رۆژانه‌ له‌ كاتی چاتكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه‌كانماندا به‌ كاری دێنین و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێین ئێمه‌ هه‌ستمان چۆنه‌. 

خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین به‌كارهێنانی ئیمۆجی ئه‌وه‌نده‌ تازه‌ش نییه‌، زۆر له‌وه‌ كۆنتره‌ ئێمه‌ بیرمان لێكردووه‌ته‌وه‌. 

له‌ گرافیكێكدا ئاژانسی بی بی سی باسی له‌وه‌كردووه‌ له‌ ساڵی 1741 بێرنارد هێنێت نامه‌یه‌كی به‌ شێوه‌ی سه‌ری كه‌سیك مۆر كردووه‌ و ده‌پرسێت ئایا ئه‌بیت ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌ كارهێنانی ئیمۆجی بێت. 

Image may contain: text

هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 1862 رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی ئه‌براهه‌م لینكۆڵندا له‌ كاتی ئاماژه‌دان به‌ كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ چه‌پڵه‌ و پێكه‌نین بۆ وته‌یه‌كی لینكۆڵن،  ئاماژه‌یه‌كی به‌كار هێناوه‌ كه‌ هه‌مان ئه‌و ئاماژه‌یه‌یه‌ كاتێك ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئیمۆجی (چاو داگرتن) دروست بكه‌ین به‌ كاری ده‌هێنین. 

Image may contain: text

هاوكات له‌ ساڵی 1963 هونه‌رمه‌ند هارڤی باڵ ئیمۆجی (سمایه‌ڵ)ی ره‌نگ زه‌رد دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی  لایه‌نی ده‌رونی كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی به‌رزبكاته‌وه‌ و باشتر و روو خۆشتر كاره‌كانیان جێ به‌ جێ بكه‌ن و باڵ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یدا 45 دۆلاری وه‌رگرت. 
No automatic alt text available.

دواتر له‌ ساڵی 1971 50 ملیۆن له‌و ئیمۆجی (سمایه‌ڵ)ـانه‌ فرۆشران و بوو به‌ ئایكۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی. 

یه‌كه‌م ئیمه‌یڵیش له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ كه‌ ئیمۆجی (سمایه‌ڵ)ـی تێدا به‌ كار هات له‌ 19ـی سێپتێمبه‌ری 1982 كاتژمێر 11:44 خوله‌كی به‌یانی نێردرا. 
No automatic alt text available.

وشه‌ی ئیمۆجیش لێكدراوی هه‌ردوو وشه‌ی یابانی ئی له‌گه‌ڵ مۆجییه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌یی به‌مانای نوسینی وێنه‌یی دێت. 

3134 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

بابەتی زیاتر