Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت


كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ 31ـی‌ ئایاری 2001 وه‌ك هێزێكی‌ نوێ هاته‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دوای‌ ڕاگه‌یاندنیشی‌ هه‌رزوو كۆمه‌ڵ توانی سه‌كۆی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌ ناوه‌ندی ململانێ و داكۆكییكردن له‌ سته‌مدیده‌یی خه‌ڵكی كوردستان.

ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕووداوگه‌لێكی‌ ناوخۆیی و جیهانی‌ له‌نموونه‌ی‌ ڕووداوه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ر كه‌گۆڕانكاریی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌نه‌خشه‌ی‌ سیاسی و ئاسایشی جیهاندا كرد، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی ناهاوسه‌نگی هه‌ندێ له‌هێزه‌ باڵاده‌سته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ، نزیك بوو ئه‌و هێزه‌ تووشی‌ كێشه‌ بكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وانه‌ش توانی ته‌واوی‌ ئه‌و قۆناغانه‌ تێپه‌ڕێنێت و ببێته‌ یه‌كێك له‌هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان.

له‌بیره‌وه‌ریی حه‌ڤده‌ساڵه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م هێزه‌ به‌به‌شێك له‌ پێداویستیه‌ مێژووییه‌كانی خۆی بزانێت بۆ داكۆكیكردن له‌خواست و مافه‌كانی، چونكه‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بوونی خۆی له‌خزمه‌تكردنی‌ گه‌لدا بینیوه‌ته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی پێشكه‌شكردووه‌و دووچاری سته‌مكاریی‌ سیاسی بۆته‌وه‌.

574 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

بابەتی زیاتر