Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گۆله‌كه‌ی رۆناڵدۆ به‌ جوانترینی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ ده‌ستنیشانكرا


په‌یام

گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر به‌ یۆڤانتۆس به‌ جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌ی گاریس بێڵی هاوڕێی كه‌ له‌ یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر به‌ لیڤه‌رپوڵ تۆماریكرد.

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی باشترین 10 گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا گۆڵه‌ مقه‌ستییه‌كه‌ی رۆناڵدۆ كه‌ له‌ تۆڕی بوفۆنی كرد له‌ چاره‌كی كۆتاییدا به‌ جوانترین گۆڵ هه‌ڵبژێردرا و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر گۆڵه‌ مقسه‌تییه‌كه‌ی گاریس بێڵ له‌ یاری كۆتایدا كه‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ دوای ئه‌ویش گۆڵه‌كه‌ی هیگواین به‌رامبه‌ر تۆتنهام له‌ قۆناغی 16دا پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا و گۆڵه‌كه‌ی گریزمان له‌ رۆما پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا و گۆڵی دزیكۆش به‌رامبه‌ر به‌ چێڵسی پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا.

892 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2018

بابەتی زیاتر