Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی‌ ئایار دیاریكرا



بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد و بەرنامەی کارەباشی بۆ مانگی حوزەیران راگه‌یاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار بە ٣٧ دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لە نێوان ٥٠ بۆ ٨٠ كاتژمێر كاریانكردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار دینار دەبێت.

ڕایشیگەیاندووە، لە مانگی حوزەیراندا ڕۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبای ٢٤ كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابیندەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٥ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بە پێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.


1841 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2018

بابەتی زیاتر