Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزادا


په‌یام 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد دوو تۆمەتباریان به‌ تۆمه‌تی گەندەڵی سزاداوه‌ و بڕه‌ پاره‌یه‌كیشیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. 


ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: 

 
راگەینراوێك لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانەوە

ئاشكراكردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك:

لە درێژەی ئەو بڕیارانەی كە لە دادگاكانی كوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی كە لە لایەن دەستەوە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت و لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەسپاكی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكان دەكرێت لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی ئەو دوو حوكمە  دەرچووە:

تاوانبار (ك.ر.ا) كەیسەكەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی "احالە" كرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاكی تایبەت بە دەسكەوتی ناڕەوا و یەكەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ كە ناو براو هەڵسابوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجكردنەوەی لە ڕێگای بانكی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوكم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی  1.972.299 یەك ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان كە بۆ هەقی كارەبا داویانە  بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
هەولێر/ 29ی ئایار


611 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2018

بابەتی زیاتر