Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌ چووپه‌كان ده‌گرێت


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قائیمقامی قه‌زای سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی منداڵان و رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو بڕیاریانداوه‌ به‌ رێگریكردن له‌ دانانی یارییە چوپەكان. 

لای خۆیشیه‌وه‌ ئاوات عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی چەندین جار لیژنە هاوبەشەكان خاوەنی یارییە چوپییەكانی ئاگادار كردۆتەوە بە لابردنیان، بەڵام پابەند نەبوون بە ئاگاداركردنەوەكە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئەم هەڵمەتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بۆ لابردنی یارییە چوپییەكان دەستی پێكردووە كۆتا جارە، بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر كۆندێسەر و چوپەكاندا دەگیرێت، بۆ خاوەنەكەی ناگەڕێنرێتەوە.

لەدوساڵی رابردودا و بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی، لیژنە هاوبەشەكان چەندین جار خاوەن یارییە چوپەكانی ئاگادرار كردۆتەوە بەلابردن و ڕێگری كردن لە روداوی نەخوازراو كە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان.

484 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018

بابەتی زیاتر