Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ جاری سێهه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ جاری سێیه‌م بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كرد، بۆ دانیشتنی نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی‌ نیساب، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا و بۆ رۆژی دوو شەممە دواخرا

له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، په‌رله‌مانی عێراق بریاری دانیشتنێكی‌ نائاسایدا و سه‌ره‌تاش ژماره‌ی‌ ئه‌ندامان نیسابیان ته‌واو كرد به‌لاَم دواتر به‌هۆی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌نه‌چوو.

پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان، زانا رۆستایی ئه‌ندامی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت، و له‌ رۆژانی داهاتووش یاساكه‌ به‌ ته‌واوی ده‌نگی له‌سه‌رده‌درێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی یاسایش ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ساخته‌كارییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ساخته‌كاران به‌ره‌و دادگا. 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، 100 په‌رله‌مانتاری عێراق، یاداشتێكیان داوه‌ته‌ یان كۆبیچ نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێته‌سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵوێستی‌ خۆیان رابگه‌یه‌نن.

440 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر