Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. به‌هۆی شه‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندینخانه‌یه‌ك 7 كه‌س كوژران


په‌یام 

له‌ به‌ندینخانه‌ی چاكسازی زركا له‌ دهۆك شه‌ڕ له‌ نێوان به‌ندكراوه‌ عه‌ره‌ب و كورده‌كان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س كوژران و نۆ به‌ندكراوی دیكه‌ش برینداربوون.

عه‌بدوڵا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ڕایگه‌یاند، شه‌‌ڕه‌كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بووه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر دوای چاكسازی تیمه‌كانیان چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و له‌وێ برینداره‌كان چاره‌سه‌ر كردوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌ نێوان به‌شێك له‌ زیندانیانی‌ عه‌ره‌ب و كورد له‌ كه‌رتی سێ له‌ چاكسازیی زركا دروستبووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند به‌ندكراوێك به‌تانیی چاكسازییان سوتاند و ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆز بووه‌ و شه‌ڕی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی‌ زیندانی‌ چاكسازی دهۆك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كه‌مپێكی ولاَتی‌ یۆنان ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سووری و عێراقی به‌ بۆریی ئاسن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد به‌شه‌ڕ هاتوون، له‌ئه‌نجامدا چوار كۆچبه‌ری كورد كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی سووری كه‌ خه‌ڵكی دێره‌زوورن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی عێراقی هێرشیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كوردی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامداوه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و له‌ هیچ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كانیشدا پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ یۆنان نابینرێن.

1121 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر