Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی هه‌ردوو كۆریا كۆبوونه‌وه‌


په‌یام 

سه‌رۆكی كۆریای باشوور و سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری له‌ چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆریای باشووریان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ موون جای ئین و ، كیم جۆنگ-ئون، له‌ پانمونجۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێریان ئه‌نجامداوه‌.

وته‌بێژی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ له‌باره‌ی جیبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی 27ی نیسانی پانمونجۆم و لووتكه‌ی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه‌.

له‌27ی مانگی ڕابردوو سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌پێی پیاده‌ سنوری دوو كۆریا و هێڵی ئاگربڕی ئه‌و دوو وڵاته‌ی بڕی و له‌ ناو خاكی كۆریای باشور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور كۆبووه‌وه‌، كه‌ دوای ڕاگرتنی شه‌ڕ وله‌ ساڵی 1953 ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بوو سه‌رۆكێكی كۆریای باكور چووه‌ناو خاكی كۆریای باشوره‌وه‌.

له‌ نوێترین پێشهاتیشدا بریاره‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌ینی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

289 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر