Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ توركیا: له‌باره‌ی‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتوین


حكومه‌تی‌ توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ پاراستنی منبج گه‌شتونه‌ته‌ رێككه‌وتن. 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر پرسی سووریا به‌رده‌وامه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامداوه‌. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ وه‌فدی هاوبه‌شی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری منبج به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو لایه‌ن، له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك رێككه‌وتوون. 

هاوكات به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ توركیا به‌رپرسانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌ك بكه‌ن، له‌ پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ منبج.

بڕیاره‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی 4ی حوزه‌یران، له‌ واشنتن سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ كۆببنه‌وه‌.

1117 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2018

بابەتی زیاتر