Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەزگای هەڵبژاردنی چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام 

دەزگای هەڵبژاردنی چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ ماوەی دوو رۆژە نێردراوی ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی وێنەی کارتی دەنگدانەکانی بە ئەلکترۆنی و لەسەر "هارد دیسک" وەرگرتوە بەڵام بە بیانووی جیاواز جیاواز و بە هۆکاری نادیار دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەکان دەکات. 

ئه‌وه‌شی وتووه‌: لێرەوە رای دەگەینین ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی پلان بۆ داڕێژراوی ساختەکردنی سەرجەم بەڵگەو دیکۆمێنتەکانی کۆمسیۆنە، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بە بەرپرسیار دەزانین لە بێدەنگ بونیان لەئاست پێشێلکارییەکان.


ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌: 


بەیاننامەی دەزگای هەڵبژاردنی (٤) لیست لە سلێمانی
 
دەنگدەرانی کوردستان..

دوابەدوای بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەژێر فشاری لایەنە سیاسیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە پێدانی وێنەی ئەلکترۆنی کارتی دەنگدان بە لایەنە سیاسیەکان، بۆ دڵنیابون و بەراوردکاری ئەنجامە راگەیەندراوەکانی کۆمسیۆن و کەشفکردنی تەزویرو ساختەکاری.

ماوەی دوو رۆژە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لەرێگای نێردراوەکەیەوە بۆ بەغداد، وێنەی کارتی دەنگدانەکانی بە ئەلکترۆنی و لەسەر "هارد دیسک" وەرگرتوە، بەڵام بە بیانووی جیاواز جیاواز و بە هۆکاری نادیار دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەکان دەکات، ئەمەش ئەو راستیە دەخاتە بەردەم لایەنەکان کە هەوڵەکان لەپێناو نەگەیشتنی وێنەی ئەلیکترۆنی کارتی دەنگدان، بۆ دەستکاری کردنیانەو هەوڵێکی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەکاریەکان.

بۆیە لێرەوە رای دەگەینین ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی پلان بۆ داڕێژراوی ساختەکردنی سەرجەم بەڵگەو دیکۆمێنتەکانی کۆمسیۆنە، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بە بەرپرسیار دەزانین لە بێدەنگ بونیان لەئاست پێشێلکارییەکان.
 
بزوتنەوەی گۆڕان
 هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
٢٥ی ئایاری ٢٠١٨

1639 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر