Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش له‌ كه‌ركوك 17 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام 

له‌ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیی داعش له‌سنوری پارێزگای كه‌ركووك 17كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ دوو كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش بریندار بوون.

نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردوو رێكخراوی داعش له‌ رێگه‌ی هه‌شت خۆكوژه‌وه‌ له‌سنوره‌كه‌  ئه‌نجامیداوه‌، دوو كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌ و حه‌نه‌ف و غه‌ریب له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری كه‌ركووك روویداوه‌و سه‌رجه‌می قوربانیه‌كانیش سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی هۆزه‌كانن.

به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش"له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا چوار خۆكوژ خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و چوار خۆكوژه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ر له‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراون".

1948 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2018

بابەتی زیاتر