Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. یەکەمجارە نرخ لە مانگی رەمەزاندا به‌رزنه‌بێته‌وه‌


په‌یام 

بەڕێوەبەری چاودێری بارزگانی هەولێر رایدەگەیەنێت: یەکەمجارە ئەمساڵ لە مانگی رەمەزاندا نرخ جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هۆکارەکەیشی ئاشکرا دەکات.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا، نرخی کەلوپەل و بەرهەمە خۆراکییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و بەرزدەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ نرخەکان جێگیرن و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێری، محەمەد عەباس گۆران ئاشکرای دەکات کە رۆژانە ١٠ تیم چاودێری بازاڕ دەکەن و تا ئێستاش چەند سەرپێچیکارێک سزادراون.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، محەمەد عەباس گۆران لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه‌: "خۆشبەختانە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە نرخی بەرهەم و خۆراکەکان لە مانگی رەمەزاندا بەرزنەبووەتەوە و ئەمەش دوو هۆکاری هەیە، یەکەمیان زۆری ژمارەی سوپەرمارکێت لە گەڕەکەکان کە بەشێکی زۆریان هەوڵی دابەزاندنی نرخ دەدەن بۆ ئەوەی بازاڕ بۆخۆیان خۆش بکەن، هۆکاری دووەمیش دابەزینی نرخی لیرەی تورکی و تومەنی ئێرانی بووەتە هۆی ئەوەی کە نرخەکان جێگیربن".

لەبارەی چۆنیەتی چاودێریکردنی بازاڕەکان لە هەولێر، محەمەد عەباس وتی "تیمەکانمان رۆژانە و شەوانە سەردانی بازاڕ دەکەن، لە شەودا سەردانی ئاشەکان دەکەن چونکە ئێستا ئارد دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتووش برنج دابەش دەکرێت لە هەمانکاتدا رۆژانە ١٠ تیممان لە بازاڕ دەگەڕێن و چاودێری نرخ دەکەن".

لەبارەی دەستبەسەرداگرتن و لێپرسینەوە لە گران کردنی نرخ و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، محەمەد عەباس گۆران رایگه‌یاند: "تا ئێستا بەهۆی فرۆشتنی سەوزە و میوە بە نرخێکی زیاتر لەوەی بۆیان دانراوە، ١٣ شوێن لە عەلوە سزادران، بەڵام جگە لەوەش لە هەفتەی رابردوودا کۆمپانیایەک بڕی ٢٥ تۆن کەلوپەلی رادەستی ئێمە کرد کە هێشتا ماوەشیان بەسەر نەچووبوو بەڵام کەلوپەلەکان تێکچووبوون".

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر وتیشی: "دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و تومەنی ئێرانی، کاریگەری لەسەر ئەوە هەبووە کە نرخەکان جێگیربن بەتایبەت ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی وەک هێلکە و مریشک کە ئەمساڵ تەنیا بڕی ٢٥٠ دینار بۆ هەر کیلۆیەك وەکو گومرگ دانرا، ئەویش هیچ کاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخەکان نەبوو".

538 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2018

بابەتی زیاتر